گوتەبێژی حکوومەت لەبارەی پشووی جەژنى قوربان ڕوونکردنەوە دەدات

گوتەبێژی حکوومەت لەبارەی پشووی جەژنى قوربان ڕوونکردنەوە دەدات
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ى پشووى ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه‌ 15/8/2019، ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە 15/8/2019 لەگەڵ پشووەکانی جەژنی قوربان دەبێت و لە دامودەزگاکان پشوو دەبێ، هەفتەی داهاتوو دەوام دەست پێ دەکاتەوە".

پێشتر حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردبوو، كه‌ پشووی جەژن لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە دەبێت، به‌ڵام بەلای بەشێک لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران وا لێکدانەوەى بۆ دەکرا، كه‌ ڕۆژی پێنجشەممە دەوام بێ، بەڵام گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی دووپات کردەوە، كه‌ دەوامی فەرمی دەکەوێتە ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هەفتەی داهاتوو.










باسنيوز
Top