ئاڵتان تان: رەنگە هەفتەیەكی تر ئۆجەلان بڕیار بدات پەكەكە چەك دابنێت

ئاڵتان تان: رەنگە هەفتەیەكی تر ئۆجەلان بڕیار بدات پەكەكە چەك دابنێت
ئاڵتان تان ئەندام پەرلەمانی پێشووی هەدەپە، لە دیمانەیەكیدا باس لە چارەسەركردنی كێشەی كورد دەكات، هەروەها پێیوایە ئەمجارەیان عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوا دەكات پەكەكە بە یەكجاری چەك دابنێت.

ئاڵتان تان كە ئێستا چووەتە نێو پارتی سەعادەتی توركی و وازی لە هەدەپە هێناوە، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (دیوار)_ی توركی، باس لە ئەگەری چارەسەركردنی كێشەی كورد دەكات لە توركیا و سووریا.

ئەو پێیوایە پێوستە لە سووریا كورد مافی بدرێتێ و ناكرێت دوای ئەو هەموو ماندووبوون و رووبەرووبوونەوەیە كورد وەلا بنرێت.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لە هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان كرد، بەوەی رەنگە لە ماوەی هەفتەیەكی تردا بە فەرمی داوا لە پەكەكە بكات بە یەكجاری چەك دابنێت و ئیدی ئاشتی جێگەی چەك بگرێتەوە.

پێشتریش ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێت، بەڵام پەكەكە بڕیارەكەیان جێبەجێ نەكرد و بەردەوام بوون لە خەباتی چەكداری دژی دەوڵەتی توركیا.














باسنيوز
Top