قایمقامی سۆران ڕوونکردنەوە لەباره‌ى کردنەوەی بنکەی پاسپۆرت دەدات

قایمقامی سۆران ڕوونکردنەوە لەباره‌ى کردنەوەی بنکەی پاسپۆرت دەدات
قایمقامی سۆران سەرجەم ئەم هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە، کە بەهۆی نەبوونی شوێن، کردنەوەی بنکەی پاسپۆرتی سۆران ڕەت کرابێتەوە.

کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران، ڕايگەیاند: "سەرجەم ئەم دەنگۆیانە ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، کە باس لەوە دەکەن بەهۆی نەبوونی بینایە و شوێنی پێویست، کردنەوەی بنکەی پاسپۆرتی سۆران ڕەت کرابێتەوە، بەڵکوو بە ئامادەبوونی عەمید دیدار و شاندی یاوەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی گشتیی هەولێر، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی سۆرانیان کردووه‌ و دوو شوێنمان بۆ کردنەوەی بنکەی پاسپۆرتی سۆران دیاری کردووە".

گووتیشى: "ئەگەر بڕیارێکی ڕەتکردنەوه‌ى لەم جۆرە هەبوایە، دەبوایە ئێمەی لێ ئاگادار کرابایەوە، بۆیە ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستی و شوێن ئامادەیە و دوای جەژن دەست بە کارەکان دەکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەلەی هاووڵاتییان و کارمەندی پێویست بۆ بنکەکە دابین کراوە".











باسنیوز
Top