هەرێمی کوردستان.. لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا 45 کرێکار گیانیان لەدەست داوە
ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان لە ئامارێک ئاشکرای کرد لەماوەی ٢٠ مانگی ڕابردوو واتە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا مانگی ئابی ٢٠١٩ لە ھەرێمی کوردستان(45) کرێکار لە شوێنی کارکردنیاندا گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆیەوە عوسمان زیندانی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ڕايگەیاند: "زۆرینەی ڕوداوەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران ،بەهۆی دابیننەکردنی ھۆکارەکانی سەلامەتییە بۆ کرێکاران لەلایەن خاوەن کارەوە".
گوتیشی: "یاسا و مەرج و ڕێنمایی دابینکردنی سەلامەتی کرێکاران دراوەتە تەواوی خاوەنکاران بەڵام بەداخەوە زۆربەی خاوەن کارەکان پێوەی پابەندنین".
باسی لەوەشکرد، هەندێک جار ھۆکاری گیان لەدەستدانی کرێکاران بۆ کەمتەرخەمی کرێکارەکە لەکاتی کارکردندا دەگەڕێتەوە.
ڕونیشیکردەوە کە بەردەوام لیژنەکانیان سەردانی پڕۆژەکانی بیناسازی دەکەن و ڕێنمایی پێویست دەدەنە خاوە نکارو لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیان،ڕێوشوێنی پێویستیان بەرانبەر دەگیردرێتەبەر.
باسنيوز
