مەلەكردن لە رووبارەكانی دەڤەری سۆران قەدەغە كرا
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رايگەیاند: "بەداخەوە بەهۆی ناشارەزابوون و هەڵكەوتەی شوێنەكان، تەنیا ئەمساڵ (10) هاووڵاتی لە رووبارەكانی سنوورەكەمان خنكاون، بۆ ئەم مەبەستە و لەپێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران و هاووڵاتیان، بە بڕیاری وەزارەتی ناوەخۆ، مەلەكردن لەو رووبار و شوێنانە قەدەغەكراوە كە مەترسیی خنكانیان لەسەرە".
گوتیشی: "لەرێگەی ئەفسەر و كارمەندانی بەرگریی شارستانیی سۆران، هەستاوین بە دابەشكردنی بڵاوكراوەی رێنمایی بەسەر هاووڵاتیان و ئەم گەشتیارانەی سەردانی دەڤەری سۆران دەكەن، كە لەوە ئاگادار دەكرێنەوە كە مەلەكردن لە رووبار و شوێنە مەترسیدارەكان قەدەغە كراوە".
باسنيوز
