لە سێ ڕووداوی ھاتوچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەست دا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە١١ی٨ی٢٠١ لەڕێگەی کەرکووک دوز خورماتوو لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمیگا، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەست دا و دوی دیکەش بریندار بوون.
هەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژن لە دوو رووداوی دیکەی ھاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەست دا کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی لەسەر رێگەی شەمێران وەرگەراوە و کەوتووەتە نێو بەنداوی دەربەندیخان لە ئەنجامدا ژن و مێردێک لەنێو تەکسیەکە گیانیان لەدەست داو دواتر تەرمەکانیان لە بەنداوەکە دەرھێنرایەوە.
لە رووداوێکی دیکەی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوا خورماڵ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.
bas news -
