شۆڕش ئیسماعیل: دوای جه‌ژن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ین
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی رایگەیاند دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی عێراقی بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان دەستپێدەکاتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە ناوچە کوردستانییەکان دروست بووە هەلێکی زۆری بە چەکدارانی داعش داوە و خۆیان رێکخستووەتەوە.
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
k24 -
