لە سنووری كەركووك دوو ڕفێندراوی دەست داعش ئازاد كران
بەپێی راگەیاندراوێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە 11/8/2019 بڵاوی كردووەتەوەو تێیدا هاتووە، پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لەسەر زانیاریی دەزگای هەواڵگریی عێراق، توانیان دوو هاووڵاتیی بە ناوەكانی (حازم ئەحمەد عەزیز و باسم رەحیم دەهر) لە ناوچەی (وادی زەغەیتون)ی سەر بە پارێزگای كەركووك، لەدەست چەکدارانی داعش ئازاد بكەن.
راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئەو دوو هاووڵاتییەی كە ئازاد كران، دوو هەفتە پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، لە باشووری پارێزگای كەركووك رفێندرابوون".
ماوەیەكە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك زیادی كردووە و ناوبەناو هاووڵاتییان و كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان دەڕفێنن و هێزە عێراقییەکان توانای دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیان نییە.
باسنیوز
