مەسیحییەکانی دیانا پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەکەن

مەسیحییەکانی دیانا پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەکەن
کەنیسەی مەسیحییەکانی دیانا و سەنتەرێکی مەسیحییەکان، پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11-8-2019 (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان)، کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە دیانا و سەنتەری رۆشنبیریی مەسیحییەکانی دیانا لە شاری سۆران، تابلۆیەکی گەورەیان بە دیوار هەڵواسیوە.

لە تابلۆکەدا، مەسیحییەکانی دیانا پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان بە تایبەت خەڵکی سنووری سۆران و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کوردستان دەکەن.

لە کوردستان، پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیڕەوانی هەموو ئاینەکان و هەموو نەتەوەکان بە ئاشتییانە بە یەکەوە دەژین و بەشداریی خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر دەکەن.












باسنيوز
Top