سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی مۆرنەکرادا گیرا

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی مۆرنەکرادا گیرا
لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی مۆرنەکراودا گیراوە.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕايگەیاند: "لەمیانەی گەڕان و بەسەرکردنەوەکان بۆ چاودێریی بازاڕ، لیژنەکانمان دەستیان بەسەر گۆشتی ٨ سەر ئاژەڵدا گرتووە کە مۆرنەکرا بوون و خاوەنەکانیان ویستوویانە بیفرۆشنەوە".

گوتیشی: فرۆشتنی گۆشتی بێ مۆر قەدەغەیە و لە ھەر شوێنێک ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیردرێت و لەناو دەبرێت و ڕێوشوێنی یاساییش بەرانبەر فرۆشیارانی دەگیردرێتەبەر".












باسنيوز
Top