لە سنووری خانەقین بەهۆی هێرشێکی داعشەوە سێ پۆلیس بریندار بوون
خەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕايگەیاند: "ئەمشەو 10/8/2019 لە نێوان هەردوو شارەدێی جەلەولا و سەعدیە، چەكدارانی داعش بە هاوەن هێرشیان كردووەتە سەر زاڵگەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن".
گوتیشی "بەهۆی هێرشەكەوە 3 پۆلیسی فریاكەوتن بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی جەلەولا كراون".
شارەدێی جەلەولا دەكەوێتە 30 كیلۆمەتر باشووری خۆرئاوای قەزای خانەقین، یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە پاش ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، كەوتە ژێردەستی هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق.
باسنيوز
