قهڵادزێ.. تهقه له ماڵی رۆژنامهنووسێك دهكرێت
، کاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو کە لە ناحیهی هێرۆوە بەرەو قەڵادزێ ڕۆشتووە تەقەی لەماڵی فازڵ عومەر پەیامنێری کوردستان تی ڤی و براکانی کردووە.
فازڵ عومەر راگەیاند تەقەکردنەکە بە دەستڕێژ بووە و نزیکەی 12 فیشەك بە خانوو و دوو ئۆتۆمبێلی دیكه بهردهم ماڵەکەیان کەوتووە و رووداوهكهش زیانی گیانی بهدواوه نهبووه.
ئاماژەی بەوەشکرد هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هیچ کەسێك نییە نه لە ئێستا و ڕابردووش، تەنها ئەوە نەبێ خۆی و براکانی کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستانن، جگە لە چاکە و خزمەت خراپەیەکیان بۆ خەڵکی سنوورەکە نەبووە.
ئەو نەیشاردەوە کە گومانیان لە هیچ کەسێك نییە ئەو کارەی ئەنجام دابێ و ئاماژەی بەوەشکرد هێزه ئەمنییەکان ڵێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکەن و تائێستا هیچ کەسێك دەستگیر نەکراوە.
k24-
