سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە".
دەقی پەیامەکە:
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم.
پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە. پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی هاووڵاتیانیان گرتۆته ئهستۆ.
جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
١٠ـی٨ـی٢٠١٩
باسنيوز
