مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان بە تایبەت کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە، دەکات.

لە پەیامێکدا، کە ئەمڕۆ شەممە 10-8-2019 لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی، هیوای خواستووە ”لەم ساتە پیرۆزانەدا“ گرژی و ئاڵۆزییەکان بە گفتوگۆ و ئاشتییانە کۆتاییان پێ بێت.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی یەکڕیزیی گەلی کوردستانیش کردووە ”لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات“.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیھان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

لەم ساتە پیرۆزانەدا ئومێدەوارین ھەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا بە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بێن وئاشتی وئارامی سەقامگیر ببێت.

ھیوادارین بە یەکریزی و تەبایی، ھەموومان بە یەکەوە بتوانین ھاوکار بین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات.

مەسرور بارزانی

10/8/2019









باسنيوز
Top