هاوپەیمانیی سەرۆکی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ماددەی 140 ئاشکرا دەکات

هاوپەیمانیی سەرۆکی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ماددەی 140 ئاشکرا دەکات
هاوپەیمانییەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی ماددەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ شەممە 10-8-2019، ئەحمەد مەزهەر، ئەندامی هاوپەیمانیی (هێزە عێراقییەکان، کە محەمەد حەلبووسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات رايگەیاند، دەبێ پەرلەمان، حکوومەت و تەنانەت گەلی عێراقیش پابەندی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕالی بن.

ئەحمەد مەزهەر هەروەها رایگەیاندووە، ماددەی 140ـی دەستوور ئێستا بێ یان لە داهاتوو هەر جێبەجێ دەکرێ، چونکە جگە لەوەی ماددەیەکی دەستوورییە، دادگای باڵای فیدڕالیش بڕیاری جێبەجێکردنی داوە.

ماددەی 140، ماددەیەکی دەستووری عێراقییە، کە زیاتر لە %85ـی گەلی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو دەستوورەیان لە راپرسییەکدا لە ساڵی 2005، پەسەند کرد.

بپێی ئەو ماددەیەی دەستوور، دەبێ بارودۆخی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاسایی بکرێنەوە و دواتر لە خەڵکەکی بپرسرێ ئایا دەیانەوێ لەژێر سایەی حکوومەتی عێراق بن یان حکوومەتی هەرێمی کوردستان.










باسنيوز
Top