وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە فەرمانێکی نهێنی 270 بەرپرسی کەرکووک دەگۆڕێت
بڕیارە نهێنییەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ژمارە 76530 لە رۆژی 8-8-2019 دەر کراوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 270 بەرپرسی کورد و تورکمانی کەرکووک، لەسەر کارەکانیان لادەدرێن و بەرپرسی عەرەب لە شوێنیان دادەندرێت.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەوڵێکی دیکەی بە عەرەبکردن (تەعریب)ی کەرکووک و کەمکردنەوەی رێژەی کورد، تورکمان و مەسیحییەکانە لە کەرکووک.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی کەرکووک، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پارێزگارێکیان بەسەر خەڵکی شارەکەدا سەپاند، کە لەو کاتەوە سەدان بڕیار دژی گەلی کورد دەرکراوە.
باسنيوز
