حاجییەکی دیکەی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
خاتوو مەعبووب مستەفا، هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەیە و ئەمساڵ بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، رووی لە مەککە و مەدینە کردبوو.
بەپێی زانیارییەکان، خاتوو مەعبووب مستەفا لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ کێوی عەرەفە کۆچی دوایی کردووە و بەمەش دەبێتە دووەم حاجیی کورد، کە لە رێوڕەسمەکانی ئەمساڵی حەج، کۆچی دوایی بکات.
پێشتر و هەر لە حەجی ئەمساڵ، ژنێکی دیکەی خەڵکی دهۆک، کۆچی دوایی کردبوو.
بەپێی بنەما شەرعییەکانی ئاینی ئیسلام، ھەر حاجێک لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج کۆچی دوای بکات، لە مەککە و لە گۆرستانێکی تایبەت بە خاک دەسپێردرێت.
باسنيوز
