کەشناسی: لە رۆژانی جەژندا شەپۆلێکی گەرما رو لە هەرێمی کوردستان دەکات

کەشناسی: لە رۆژانی جەژندا شەپۆلێکی گەرما رو لە هەرێمی کوردستان دەکات
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما بەهۆی زیادبونی نزمەپاڵە پەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی نزمەپاڵە پەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە لەسەر هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری هەولێر پلەکانی گەرما لە نێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزیدا دەبێت و لە شاری سلێمانیش لە نێوان 43 بۆ 45 و لە دهۆک لە نێوان 42 بۆ 44 و لە کەرکوک لە نێوان 45 بۆ 48 پلە و لە هەڵەبجە لە نێوان 43 بۆ 46 پلەی سیلیزیدا دەبێت.




خەندان
Top