به‌غدا به بڕیارێك به‌رپرسانی زیاتر له 270 پۆستی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركووك ده‌گۆڕێت
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، زیاتر له 270 پۆستی ئیداری و ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هێنراوه و به‌رپرسانیان گواستراونه‌ته‌وه و له جێگه‌یان به‌رپرسی دیكه دانراوون.
ئه‌و بڕیاره نیگه‌رانی پێكهاته‌ی كورد و توركمانی شاره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كوردی كه‌ركووك هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌و گۆڕانكارییانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود راگرتنی بڕیاره‌كه.
K24
