یاساى وه‌به‌رهێنانی هەرێمی كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه
گولیزار ره‌شید جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و كاره‌با له په‌رله‌مانى كورستان راگه‌یاند "به مه‌به‌ستى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى، پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده كردووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان، تیایدا چه‌ندین گۆڕانكارى گرنگمان كردووه و به نیازین له وه‌رزى نوێى په‌رله‌ماندا بیخه‌ینه به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنهكانهوە، به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌رى و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى".
هەروەها رایگه‌یاند "ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ى كاتى خۆى ئاماده كراوه ده‌رفه‌تى زۆرى داوه به وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بێن له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌مه بۆ ئه‌و كات پێویست بووه، به‌ڵام بۆ قۆناخى ئێستە، ده‌بێت چاوێك به‌و بابه‌ته‌دا بخشێنرێته‌وه، چونكه زۆر وهبهرهێنمان بینى له ماوه‌یه‌كى كه‌م توانیان زۆرترین قازانج بكه‌ن به كه‌مترین پاره و كه‌مترین كات، زۆر پڕۆژه‌ى گرنگ و ستراتیژییش به ته‌واونه‌كراوی به‌جێ بێڵن".
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و كاره‌با له په‌رله‌مانى كورستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "ده‌مانه‌وێ ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ى ناوخۆیى نه‌چێته ده‌ره‌وه و بۆ ناوخۆى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، جگه له‌مه‌ش زۆرترین هه‌لى كار بۆ گه‌نجانی ناوخۆ بڕه‌خسێ، جگه له‌مه‌ش یاسایه‌كى تۆكمه و به‌هێزمان هه‌بێت ده‌رفه‌ت به وهبههێنهرانى بیانیش بدات".
باس‌نیوز
