پشدهر.. هاووڵاتییهك له ئاوی زێی بچووك خنكا
عوسمان ئەحمەد بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ، راگەیاند، کاتژمێر 3:45 خوولهكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 9/8/2019، تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی (عەبدوڵڵا حاجی وسو مامە)، لەدایكبووی ساڵی 1975 گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی بێگەڵاسی سنووری پشدەرە و ئەوان پشکنینی پزیشکیان بۆ تەرمەکە کردووە.
بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو هاووڵاتییە لە نزیك گوندی کەویێ لە ئاوی زێی بچووکدا خنکاوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو بۆ جاری دووەم ئاوی زێی بچووك بە ڕێژەیەك بەردەداتەوە و ئێستا ئاوی زێی بچووك بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو تاڕادەیەك بەرز بووهتەوە.
k24-
