سلێمانى ... دوو ئارایشتگا داخران
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى لیژنه‌ى ئارایشتگاكانى سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌بوونى مۆڵه‌تى ته‌ندروستى و پیشه‌یى هه‌ردوو ئارایشتگاى ( لاهى و ناز ) له‌ناحیه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى داخست.
له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وتوه هه‌ردوو ئارایشتگاكه سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى مۆڵه‌تى كاركردن پابه‌ندى مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستى نه‌بوون و شوێنه‌كه‌یان له‌ڕوى ته‌ندروستیه‌وه شیاوى هه‌ڵگرتنى موادى جوانكارى تێدا نیه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش شاگرده‌كانیان كارتى ته‌ندروستیان نیه كه یه‌كێكه لهمهرجهگرنگهكانى ته‌ندروستى بۆپاراستنى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى ئه‌وخانمانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو ئارایشتگاى لاهى و ناز له ناحیه‌ى تانجه‌رۆ داخرا تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بن.
zagros-
