پەروەردەی سلێمانی کێشەی خوێندنی منداڵە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای كوردستان چارەسەر دەکات

پەروەردەی سلێمانی کێشەی خوێندنی منداڵە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای كوردستان چارەسەر دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرای کرد ڕێکخراوی یونیسێف بۆ ئەمساڵ ھاوکارییەکانی خوێندنی ئاوارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوای وەستاندووە و وەک پەروەردەی سلێمانی کێشەکە چارەسەر دەکەن.


مەریوان عومەر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیاند لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی و دوای ڕووداوەکانی سووریا چەند قوتابخانەیەک بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان کرانەوە و ڕێکخراوی یونیسێف ھاوکاری دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی مامۆستای بۆ دابین کردن، بەڵام بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەو ھاوکاریانەی وەستاندووە.


گوتیشی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و لە پێناو ئەوەی خوێندنی ئەو منداڵانە نەفەوتێ خوێندنی پۆلەکانی ١ تاكو ٤ی بنەڕەتیان کردووەتە کوردی، مامۆستا و پێداویستی و کەلوپەلیان بۆ دابین کردوون، بۆ پۆلەکانی دیکەش لە بیرکردنەوە و گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەكی گونجاو بدۆزنەوە.

bas news -
Top