خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ بڕیارێكی حكوومه‌ت خۆشحاڵن

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ بڕیارێكی حكوومه‌ت خۆشحاڵن
دوای چەند مانگ چاوەڕوانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە بڕیارێك دڵی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەتی خۆش کرد، ئەویش بە گه‌ڕاندنەوەی مووچەکانیان. ئەوان بە بڕیارەکەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵن و ھیوادارن لە داھاتوودا تەواوی ماف و ئیمتیازەکانیان وەربگرنەوە.

خاوه‌نپێداویسته‌ تایبەتەکان بۆ گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانیان لە ماوەکانی رابردوودا زۆرترین ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە خۆپیشاندانی ھێمنانە و چوونە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران، ئێستاش بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران خۆشحاڵی کردوون و ھیوادارن لە داھاتووشدا تەواوی ماف و ئیمتیازەکانیان وەربگرن.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی قەیرانی دارایی و دووبارە پشکنینی پزیشکی بۆ دیاریکردنی رێژەی کەمئەندام بوونیان, خاوەن پێداویستیيە تایبەتەکان، رووبەرووی کێشەی وەستان و کەمکردنەوەی مووچە بوونەوە، ئەوەی ژیانیانی سەختترکردبوو تۆمارنەکردنی ھێچ خاوەن پێداویستیيەك بوو لە ساڵی 2013ـه‌وە.

k24-
Top