زانكۆی سەڵاحەددین كورسی خوێندن تایبەت بۆ راگەیاندنكاران تەرخان دەكات
سهرۆكایهتی زانكۆی سهڵاحهددین، له نووسراوهكهدا ئاماژهی بهوه كردووه، شهش كورسی بۆ رۆژنامهنووسان و راگهیاندنكاران تهرخان كراوه و مهرجهكانی پێشكهشكردنیشی بڵاوكردووهتهوه.
مهرجهكانی پێشكهشكردنی داواكاری خوێندن بۆ راگهیاندنكاران:
1- كورسی تەرخان كراو بۆ راگەیاندكاران 6 كورسی دەبێت.
2- پێشكەشكار دەبێ دەرچووی ئامادەیی و پەیمانگای راگەیاندن بێت و ئاماژە بە دواهەمین بروانامەی كرابێت و كۆنمرەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.
3- یەك لەسەر سێی كورسییەكان بۆ دەرچووانی پەیمانگاكانی راگەیاندن دەبێت بەپێی پێشبركێ.
4- یەك لەسەر سێی كورسییەكان بۆ دەرچووانی پیشەیی لە زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكان دەبێت.
5- تەمەنی پاڵێوراو نابێت لە 35 زیاتر بێت، ئەگەر تەمەنی لەنێوان 35-40 ساڵی بێت ئەوا خوێندنەكەی بۆ دەكرێتە پاراڵێل.
6- پاڵاوتن بۆ ئەم كورسییانە بە پێشبركێ دەبێت، تاقیكردنەوەی لێهاتوویی ئەنجام دەدەن و لەلایەن لیژنەی زانستی بەشی راگەیاندن بەرێژەیی 60% بۆ نمرەی ئامادەیی و 40% بۆ نمرەی تاقیكردنەوە دهبێت، تاقیكردنەوەكان بە هەردوو شێوازی نووسین و چاوپێكەوتن دەبێت.
7- نابێت پاڵێوراو لە چالاكی دابڕاوبێت، دەبێت چالاكییەكانی بە دۆكیومێنت و بە پشتگیری دەزگاكان پێشكەش بكات.
8- نابێت پاڵێوراو دەرچووی هیچ كۆلیژێك بێت.
k24-
