لە سنووری دووکان کچێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەپێی زانیارییەکان کچەکە ناوی "باخان مەمەمند سەعید"ە و خەڵکی گوندی "قامیشە"ی سەر بە قەزای دووکانە و دوای رووداوەکەش ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لە ماوەی دوو مانگدا ئەمە دووەمین حاڵەتی خۆخنکاندنە لە سنووری قەزای دووکان تۆمار دەکرێت و مانگی رابردووش قوتابییەک لە شارەدێی "خەلەکان" لە ماڵێکی چۆڵ خۆی خنکاند.
باسنيوز
