سلێمانی.. بڕیاری زیادکردنی دەوام دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بەپێی راگەیاندراوێک، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە سەرپەرشتیی د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و بڕیار دراوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 15-7-2019 بڕیاری ژمارە 1ـی خۆی دەرکرد، کە تێیدا دەوامی فەرمانبەرانی بە حەوت کاتژمێر (لەکاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی تا 3ـی دوای نیوەڕۆ)، دیاری کرد.
باسنيوز
