داوا ده‌کرێت هه‌ردوو ناوچه‌ی پیشه‌سازیی هه‌ولێر بۆ شوێنێكى دیکه بگوازرێنه‌وه
شێخ ئاراس ڕه‌ئووف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له وه‌زاره‌تی بارزگانى و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌یاند: "به‌پێی نه‌خشه‌ی بیناكان، ده‌بێت دووکانی ناوچه پیشه‌سازییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک بدرێته‌وه به خاوه‌نه‌کانیان به‌پاره و شوێنی دیکه‌یان بۆ دابین بکه‌ن له‌ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی شار، چونکه ئه‌و شوێنانه شیاو نین بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی، ڕه‌نگه شوێنی نیشته‌جێبووه‌نیان لێ نزیک بێت، یان که‌وتبنه ناو گه‌ڕه‌که‌وه، که ئه‌مه ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵک دروست ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له سلێمانی کرا، به‌ڵام له هه‌ولێر و دهۆک نه‌کرا".
گوتیشی: "ناکرێت له‌ناو جه‌رگه‌ی شاردا ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌بێت و ده‌بێت شوێنێک هه‌بێت که خزمه‌تگوزاری بۆ بکرێت، هه‌روه‌ها شه‌قام و کاره‌با و ئاوی بۆ دابین بکرێت، بۆیه ئه‌م پرسه گرنگه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئه‌هلیش گرێبه‌ستیان کردبێت، ده‌بێت ناوچه‌ی نوێی پیشه‌سازی دروست بکرێت و ده‌بێت شاره‌وانی نه‌خشه‌ی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه".
باسنيوز
