حاجی ئۆمەران.. تانكەرێكی بەنزین گەڕێندرایەوە ئێران

حاجی ئۆمەران.. تانكەرێكی بەنزین گەڕێندرایەوە ئێران
تانكەرێكی هەڵگری باری بەنزین بەهۆی دەرنەچوون لە تاقیگەی پشكنینی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.

سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رايگەیاند: "ئەمڕ دووشەممە 5/8/2019 بەهۆی دەرنەچوون لە تاقیگەی پشكنینی كۆمەڵگەكەمان تانكەرێكی بەنزین بە بڕی 21 تۆن و 652 كیلۆ گرام، لە كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە".

گوتیشی: "دوای پشكنین دەرکەوت جۆری بەنزینەكە لەگەڵ ستانداردی سووتەمەنیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گونجاو و شیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان، بۆیە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران".










باسنيوز
Top