پرۆسەیەکی فراوانی بە عەرەبکردن لە کەرکووک دەستی پێ کردووە
بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لەنیوان مانگەکانی 1 و 7ـی ئەمساڵ، 39 هەزار و 286 کەسی عەرەب لە شارۆچکە عەرەبنشینەکانەوە گواستراونەتەوە ناو شاری کەرکووک.
پرۆسەی بە عەرەبکردنی کەرکووک لە سەردەمی حوکمڕانیی حزبی بەعسی عێراقی لە 1979- 2003 بەردەوام بوو و دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ش، جارێکی دیکە دەستی پێ کردەوە.
لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، حەشدی شەعبی، کە کەرکووکی داگیر کرد، کەسێکی شۆڤینی و دژە کوردی وەک پارێزگاری کەرکووک دیاری کرد، کە ئەویش جگە لە دەرکردنی بەرپرس و فەرمانبەرانی کورد لە دامودەزگاکان، سەدان خانووی هاووڵاتییانی کوردی رووخاندووە، جگە لە هێنانی عەرەبی ناوچەکانی دیکە بۆ کەرکووک.
باسنيوز
