بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک دەخاتە ڕوو
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لەسەر پێدانی ئاو بە پرۆژەی ماجدی لاند ڕوونکردنەوە دەدات.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، لەمبارەوە ڕاگەیاند: "ئەو هێڵەی دانراوە کە ئاو لە هەولێرەوە بۆ کەسنەزان و قەرەبوو ببات، تەواو بووە تەنیا ئەوەی کە ماوە دانانی فەرمانبەرە بۆ ئەوەی کارەکانی بە باشی بەڕێوە بچێت، ئێستا هێڵەکە بۆ کەسنەزان هیچ کێشەی نییە و قەرەبووش کۆنترۆڵ کراوە".
سەبارەت بە دەنگۆی پێدانی ئاوی ئیفراز بە پرۆژەی گەشتیاریی ماجدی لاند، ئاری ئەحمەد ڕاشی گەیاند: "هەر هاووڵاتییەک ئەگەر زانیاری لەسەر ڕاکێشانی ئاو بۆ پرۆژەی ماجدی لاند، یان شوێنێکی دیکە هەیە لە هێڵی ئاوەکەوە، با ئێمە ئاگادار بکاتەوە خەڵاتی دەکەین و سزای یاسایی شوێنەکەش دەدەین".
پێشتر چەندین جار لێدوانی جۆراو جۆر لەلایەن بەرپرسانی شاری هەولێر لەسەر خستنەسەری ئاوی گەڕەکەکانی "کەسنەزان، کۆمەلگەی لاوان و قەربەبوو" بۆ سەر ئاوی ئیفراز دراوە، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لەمبارەوە گوتی: "پرۆژەکە تەنیا ڕاکێشانی هێڵ بووە لە چوارچێوەی ئاوی ئیفرازی چوار، بەڵام هێشتا پرۆژەی ئیفرازی چوار جێبەجێ نەکراوە و لەوانەیە تا ماوەیەکی دیکەش دوا بکەوێت".
باسنيوز
