به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، توانیویه‌تى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له پێدانى پاسپۆرت له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە (شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019) لە پلەی یەکەم دایە لە پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتییان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان".
