چه‌ند كوتله‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له به‌غدا سیاسه‌تی عه‌بادی دژی كورد په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن
لهمبارهیهیهوه شێروان میرزا، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئەو دژایەتییەی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان دەستیان پێکردووە، سیاسەتێکی شکست خواردووە، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌دات، لە ڕابردوشدا عەبادی ھەمان تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوو.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئەوەی فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەیکەن تەواو نا یاساییە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، بەشێك له‌و كوتلانه دەیانەوێت بە دژایەتیکردنی کورد ڕای شەقام وەك دەسکەوتیکی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدەستبھێن، کە بڕیاره لە مانگی نیسانی سالی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
دوای سەردانی سەرۆکی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق، تادێت پەیوەندێەکانی ھەرێم و بەغدا بەرەو باشتر دەچن, ئێستاش چەند پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دەستیان بە دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان و ئەزمونەکەی كردووه، لە پێناو تێکدانی ئەو پەیوەندیانە و گرژکردنی دۆخه‌كه.
k24-
