ته‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كانی قرژاڵه به سووتێنراوی دۆزراوه‌ته‌وه
کوژراوەکە باوکی ١٠ منداڵە، ئەوان دەڵێن باوکیان بۆ ئۆتۆمبێلێك کوژراوە، کە نرخەکەی ٢٠ ھەزار دۆلار تێپەرناکات.
عەبدولخالق تەڵعەت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە ھاوکاری دەزگا ئەمنیەکانی قەزای سۆران و پۆلیسی ھەولێر ٣ تاوانبار لەسەر دۆسیەکە دەستگیر کراون، دوای ئەوەی دانیان بە تاوەنەکیاندا ناوە، دەرکەوتووە دوو ھاوسەر پلانەکەیان داناوە و بە ھاوکاری ھاورێیەکی پیاوەکە، تاوانی كوشتنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و دواتریش ته‌رمه‌كه‌یان سووتاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، ھەرسێ تاوانبارەکە بە ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێرقی دەستبەسەر کراون و دادگا سزاکەیان یەکلایی دەکاتەوە، کە وەك ھێزە ئەمنیەکان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، تاوەنەکەیان کوشتن و شێواندن و دزیە، کە دەکاتە ٣ تاوان لە یەك دۆسیەدا.
k24-
