وه‌حیدا یاقۆ: پاپای ڤاتیکان سوپاسنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆک بارزانی پێیه
ناوى ئەو وڵاتانە بڵاو کرایەوە، کە بڕیارە پاپا فرانسیسکۆ، پێشەواى ئایینیى کاسۆلیکییەکانى جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەردانیان بکات. پاپا لە چوارچێوەى پەیمانى تێکۆشان لەدژی توندوتیژی، کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە شاری ئەبوزەبی، پایتەختى شانشینى یەکگرتووی عەرەبی_ئیمارات لەگەڵ شێخی ئەزهەر، ئیمام ئەحمەد تەیب واژۆی کردووە، دەست بە گەشتەکەى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات.
لە مانگەکانى سەرەتاى ساڵی داهاتوودا پاپا سەردانى بەغدای پایتەختى عێراق و دواتر سەردانى نەجەف دەکات، کە شارێکى پیرۆزە بۆ شیعەکان و لەگەڵ پێشەوای ئایینیی شیعەکانی عێراق، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دیدار دەکات.
پاپا لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق سەردانى شاری هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستانیش دەکات. بڕیاریشە لەگەڵ به‌رپرسانی هەرێم و نوێنەرانى پێکهاتەی مەسیحییەکان لە هەرێم کۆبوونه‌وه بکات. وه‌حیدا یاقۆ، ئه‌ندامی ئەنجومەنی میللیی کلدانی سریانی ئاشووری گوتی: "ئاماده‌کاریی ته‌واو بۆ هاتنی پاپای ڤاتیکان کراوه، بریاره سه‌ردانی ئاواره مه‌سیحییه‌کان بکات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌سیحی له کوردستان کۆبوونه‌وه بکات، پاپا ڕۆڵ و ستایشی هه‌رێمی کوردستان له‌بیر ناکات بۆ هاوکاریکردن و په‌نادانی ئاواره مه‌سیحییه‌کان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاپای ڤاتیکان سوپاسنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی هه‌یه، وه‌ک هاوکار و پشتیوانی ئاواره‌کان و داڵده‌دانیان له هه‌رێمی کوردستان."
وه‌حیدا یاقۆ گوتیشی: "هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌یه‌کی گرنگه له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاستدا، بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان گرینگ ده‌بێت و په‌یامێکه بۆ ئه‌و پێکه‌وه‌ژیانه‌ی له کوردستان هه‌یه."
kdp-
