پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەموار دەکرێتەوە
خەدیجە عومەر مزوری، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "بەشێک لە پەرلەمانتاران تێبینییان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ھەیە، بۆ ھەموارکردنەوەشی، پێوستی بە واژۆی ١٠ پەرلەمانتار ھەیە".
ڕوونیشی کردەوە: "تا ئێستا ھیچ پڕۆژەیەک بۆ لیژنەکەمان نەنێردراوە بۆ ھەموارکردنەوەی".
ژمارەیەک پەرلەمانتار سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بۆ ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، تێیدا ئەو ماددەیە هەموار دەکرێتەوە، تاوەکوو پەرلەمانتارێک بتوانێت لە فراکسیۆنەکەی جیا ببێتەوە، فراکسیۆنێکی دیکە پێک بھێنێ
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئێستا پەرلەمانتاران ناتوانن لە فراکسیۆنەکانیان جیاببنەوە و فراکسیۆنی نوێ درووست بکەن.
باسنيوز
