لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 9 تۆن رۆنی ئۆتۆمبێل گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 9 تۆن رۆنی ئۆتۆمبێل گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگای دەروازی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بری زیاتر لە 9 تۆن رۆنی ئۆتۆمبێل گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا و تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "ئەمڕۆ یەکشەممە 4/8/2019، هه‌ڵساین به‌ گەڕانەوەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل لە جۆری (lube) بە بڕی 9 تۆن و 750 کیلۆگرام".

ڕوونیشکراوەتەوە، لە لایەن کۆمپانیای نیوستاندار پشکنینی تاقیگەیی بۆ رۆنەکە ئەنجام درا، بەڵام لە پشکنین دەرنەچوو، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.










باسنيوز
Top