لە سنووری قەرەداغ و سەنگاو نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا

لە سنووری قەرەداغ و سەنگاو نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرای کردووە لە دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا لەس نووری قەرەداغ و ناوچەی سەنگاو نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

لەمبارەوە عەمیدی پۆلیس، هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕای گەیاندووە: "ئاگرێکی فراوان لە شاخەکانی "گڵەزەردەو دارەڕش" و سنووری گوندەکانی (قارەمان و بانی خێڵان و باخان و سوێراو)ی سەر بە قەرداغ کەوتووەتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (قەرەداغ) گەیشتوونەتەە شوێنی ڕووداوەکە و تواندرا بە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوە و هاووڵاتییانی سنوورەکە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و زیانی ئاگرەکە سووتانی نزیکەی یەک هەزار و ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سنوورەکە بووە".

ئاماژەی بەوەش کردووە لەلایەکی ترەوە لە سنووری چیای (ئەشداخ)ی ناوچەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (سەنگاو) گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا بە هاوکاریی هاووڵاتییانی سنوورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەپێی زانیارییەکان زیانی ئاگرەکە، سووتانی دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان و (200) داری سنوورەکە بووە".











باسنيوز
Top