نێچیرڤان بارزانی: کار لەسەر ئەوە دەکەین شنگال ببێتە پارێزگا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە دهۆک گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "بەدرێژایی مێژوو ئێزدییەکان گەلێک کارەسات و تاڵی و زەحمەتییان بینیوە. ئەوان مەردانە بەرگرییان لە خۆیان کردووە و ئایین و زمان و کولتوور و بیروبڕوای خۆیان پاراستووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "لە رۆژی یەکەمی کارەساتەکە ئۆفیسێکمان بۆ رزگارکردنی رفێندراوان کردەوە و ئەوەی پێویستبێت بۆ رزگارکردنی رفێندراوان دەیکەین".
لەبارەی دۆخی شنگالیشەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "کار لەسەر ئەوە دەکەین شنگال ببێتە پارێزگا". داواشیکرد، ناکۆکییە سیاسییەکان نەبنە مایەی رێگری لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال.
رووداو
