میر حازم: سەرۆک بارزانی گوتی هەتا زیندوو بم ئێزدی و شنگال لەبیر ناکەم
میرحازم تەحسین بەگ، لە پەیڤێکدا گوتی: "من و بابە شێخ و جڤاتی رۆحانی دوو ڕۆژ دوای کارەساتی شنگال چووینە لای سەرۆک بارزانی، میر تەحسین ئەوکاتە لە ئەڵمانیا بوو."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو ڕۆژە لەبیر ناکرێت کە جەنابی سەرۆک گوتی: "هەتا زیندوو بم، ئێزدییان لەبیر ناکەم و بەرگری لە ئێزدییان و شنگال و چیای شنگال دەکەم"
میر حازم لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا گوتی: "ئەو فەرمانەی کە پێنج ساڵ لەمەوپێش بەسەر ئیزدییاندا هات و ویژدانی جیهانی هەژاند، هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە، چونکە هەتا ئێستا ٣٥٠ هەزار خەڵکی ئێمە لە کەمپەکاندا دەژین و سێ هەزار و ٥٠٠ کچ و ژنی ئێمە لەدەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا هێشتا ماون".
باسنیوز
باسنیوز
