سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆ بووه‌وه‌

 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆ بووه‌وه‌
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، خاتوو پلاسخارت باسی له‌ سه‌ردانی مه‌یدانیی خۆی بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه‌، جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، کرد.



له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/8/2019 له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری‌ ساڕێژ بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به ‌پێویست زانی‌.
Top