بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، و میری ئێزدیانی جیهان و جەماوەرێکی زۆری کوردانی ئێزدی، ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵڕۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، و میری ئێزدیانی جیهان و جەماوەرێکی زۆری کوردانی ئێزدی، ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵڕۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە لەلایەن بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش و لایەن و کەسایەتییە ئێزدییەکان و بە هاوکاریی پارێزگای دهۆک، ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵڕۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و میر حازم تەحسین بەگ، میری ئیزدییانی جیهان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و چەندان کەسایەتیی سیاسی، نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران بەڕێوە چوو.
سەرەتای فەرهاد ئەترووشی لە پەیڤێکی کورتدا، وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان، ئامانج لە ڕێکخستنی ئەو ڕێوڕەسمەی ئاشکرا کرد.
پاشان بە پارچە مۆسیقایەکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی پێشکەش کرا کە باس لە نەهامەتی و کارەسات و جینۆسایدی کوردانی ئێزدی دەکرد.
باسنیوز
