نوێنه‌رێكی مەسیحییەکان: داوامان كردووه پێشمه‌رگه بگهڕێتەوه قه‌ره‌قۆش و به‌رتلله
وهحیدە یاقۆ، ئه‌ندامی ئەنجومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشوری و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، مەسیحییەکان رۆڵیان هەیە لەناو هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە.
وەحیدە یاقۆ هەروەها رایگەیاند، کە داوایان کردووە هێزی پێشمەرگەی مەسیحی بگەڕێتەوە ناوچە مەسیحینشینەکانی قەرەقۆش و بەرتللە، ”به‌ڵام به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق رێگا نادات هێزی مەسیحییەکان بچنەوە ئەو دوو ناوچه‌یە“.
ئەو نوێنەرەی مەسیحییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە میلیشیای تائیفی و توندڕەون، لە ناوچە مەسیحینشینەکانی دەشتی نەینەوا جێگیر کراون،
وەحیدە یاقۆ جەختی لە گرنگیی پاراستنی ناوچە مەسیحینشینەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی مەسیحییەکان کردەوە و رایگەیاند، ”دەبێ هێزی مەسیحییەکان، کە سەر بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یە، بگەڕێته‌وه به‌رتلله و قه‌ره‌قۆش“.
bas news -
