له‌ ئاكرێ فەرمانگەی پاسپۆرت دەكرێتەوە

له‌ ئاكرێ فەرمانگەی پاسپۆرت دەكرێتەوە
دووای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری خه‌لكی ئاكرێ، حكوومەتی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بە كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت له‌ ئاكرێ .



مازن محەمەد، سه‌عید قایمقامی ئاكرێ ڕاگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار كراینەوە، كە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ كارئاسانیی هاووڵاتیانی ئاكرێ و دەوروبەری قەزاكە، ڕەزامەندییان دەربڕیوە بە كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت له‌ ئاكرێ".



گوتیشی: "ئێستا ئێمە وەك ئیدارەی قەزاكە ئامادەكاری دەكەین بۆ دابینكردنی شوێنی پێویست بۆ فەرمانگەی پاسپۆرتی ئاكرێ و بە كەوتنەكاری فەرمانگەكە، بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت ئاسانكارییەكی زۆر بۆ خەڵكی ئاكرێ و دەوروبەری دەكرێت، ئیتر لەبری سەردانی شاری دهۆك، لەناو سەنتەری قەزاكە پرۆسەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام دەدەن و وەریدەگرنەوە.

bas news-
Top