پەرلەمانی کوردستان یاداشتێک لەسەر بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان دەداتە پەرلەمانی عێراق
رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "دوای ئەوەی پرسی بێڕێزیکردن بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان کە لە لایەن ئەفسەرە شۆفێنییەکەی عێڕاق بەرپا کرابوو، هێنامانە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ئەو یاداشتەی که ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کرد، تیایدا داوامان کرد کە پەرلەمانی کوردستان داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بکات، بڕیارێکی تەشریعی دەرکات، تیایدا هەموو جۆرە سووکایەتییەک بە سومبول و پیرۆزییەکانی کورستان بەئاڵاشەوە قەدەغە بکات و ئیدانەی کردە شۆفێنییەکەی ئەفسەرە کە بکات".
بابکەیی سەبارەت بە وەڵامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەبارەی یاداشتەکەیان گوتی: "بە سوپاسەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یاداشتەکەیان قبوڵ کرد و بڕیاریان دا کە نووسراوێک بۆ ئەو مەبەستە ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بکەن".
bas news -
