بوومەلەرزە ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند

بوومەلەرزە ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند
كەشناسی ئاشكرای دەكات بوومەلەرزەیەك شاری ھەڵەبجەی ھەژاند و لە چەند ناوچەیەك ھەستی پێكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3،6 بەپێوەری رێختەر بە قوڵایی 12 كیلۆمەتر لە شاری ھەڵەبجە روویدا لە ھەندێك شوێنی ھەرێمی كوردستان ھەستی پێكراوە".

kdp-
Top