لە گۆڕێكی بە كۆمەڵ 171 رووفاتی ئەنفالكراوانی كورد دەرھێندران
فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند: "لە یەكەم گۆڕی بە كۆمەڵی سەماوە 171 رووفاتی ئەنفالكراوانی كورد دەرھێندراون، ئەمڕۆ كۆتایی بە ھەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بە كۆمەڵ دەھێندرێت و دوو گۆڕی دیكەش ماون لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو گۆرانەش ھەڵدەدرێنەوە".
بە گوێرەی راگەیەندراوێك لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان لە زاری سیروان جهلال، بهرێوهبهری گۆڕە بە كۆمەڵەكان ئاماژە بەوەكراوە: "دوور له پێشبینیهكانی سهرهتای كاركردنمان كه پێمان وابوو نزیكهی 80 رووفات لهو گۆڕەدا ههبێت، بهڵام ژمارەكە زۆر زیاتر دەرچوو، ئەمڕۆ كە كۆتا رۆژی ھەڵدانەوەی گۆڕی یەكەمە ژمارەی رووفاتەكان گەیشتە 171، پزیشكی دادی دەستیكردووە بە گواستنەوەی رووفاتەكان بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی پشكنینی ئێسك DNA لە رووفاتەكان وەربگیرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەگەڵ رووفاتەكان كەلوپەل و بەڵگەمان دۆزیوەتەوە".
لە 23/7/2019 دەستكرا بە ھەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد لە بادیەی سەماوەی سنووری پارێزگای موسەنا، سەرەتا راگەیەندراوبوو كە ئەو گۆڕە 80 رووفاتی تێدایە، بەڵام دوای ھەڵدانەوەی دەركەوت كە 171 رووفاتی تێدابوو.
k24-
