پەرلەمان 3ی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان دیاری کرد

	 پەرلەمان 3ی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان دیاری کرد
ئەمڕۆ شەممە 03/08/2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی سێیەمی بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان کرد و تیایدا بە کۆی دەنگ پێشنیازەکەی پەسەند کرد.

دوای گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتاران و لیژنەی یاسایی، بە کۆی 87 دەنگ، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 3ی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دیاری کرد.

کۆی پڕۆژەکەش کە لە چەند بڕگەیەک لە بارەی قەرەبووکردنەوە قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان لە خۆ گرتبوو بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.

رۆژی 3/8/2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنی ئێزدیش لەلایەن داعشەوە رفێندران و بە گوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەری رفێندراوانی ئێزدی، تا ئێستا چارەنووسی 2 هەزار و 908 کچ و ژنی ئێزدی دیار نییە.



kdp-
Top