شیعە دووشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاند

شیعە دووشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاند
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاند.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌یه‌ و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 12/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدا، پێنجشەممەی رابردوو عەرەبستانی سعوودیە ڕایگەیاندبوو کە ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ مانگی زیلحجه‌ بینراوه‌ و رۆژی هه‌ینی 2/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌ی هیجرییه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 11/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌.









باسنيوز
Top