پەرلەمانتارێک: سەردانی شاندەکانی هەولێر و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش دروست دەکات

پەرلەمانتارێک: سەردانی شاندەکانی هەولێر و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش دروست دەکات
سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، سەردان و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووریی نێوان هەردوولا نزیک دەکاتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "جگە لە گفتوگۆ و دیپلۆماسییەت، هیچ ئامرازێک بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نییە، سەردانەکەی کاک مەسرور و شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەرەنجامی باشی لێ کەوتەوە و یەک لەوانە دروستکردنی لێژنەی هابەش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەنووکەییەکان و بەتایبەت مەلەفی نەوت و غاز، داریی و ناوچە دابڕێنراوەکان بەرەوپێشچوونی باشیان هەبووە".

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان پێی وایە سەردانی جاری داهاتووی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، یان پێچەوانەکەی دووریی نێوان هەردوولا نزیک دەکاتەوە و دواجار لێکتێگەیشتنی باش دروست دەکات".

گوتیشی: "لە ئەنجامی زنجیرە دانیشتنەکانی هەردولا، یان ڕێککەوتنی سیاسی یان لێکتێگەیشتن بۆ قسەکردن لەسەر ئالیەتی چارەسەری پرسەکان دەکرێت".










باسنيوز
Top